دوێنێ، رەفعەت عەبدوڵڵا، لە مەكتەبی سیاسی، پێشوازیكرد لە سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی كۆمەڵەكە و تێكۆشەرە دێرینەكان.
لەدیدارێكدا رۆڵی تێكۆشەر و پێشمەرگە دێرینەكان لە كاروانی خەباتی رەوای گەلەكەماندا بەرزنرخێنرا و تەئكیدكرایەوە وەك چۆن لە رابردوودا داینەمۆی خەباتی نەپساوە بوون، بۆ ئەمڕۆ و ئایندەش بەهەمان گیانەوە برەو بە تێكۆشانیان دەدەن.
هەردوێنێ، رەفعەت عەبدوڵڵا، لە سلێمانی پێشوازیكرد لە ژمارەیەك مامۆستای زانكۆكانی كوردستان و لە دیدارێكدا ئاماژەكرا بە گەشەسەندنی ئاستی زانستیی زانكۆكانی كوردستان و پشتگیری و پشتیوانییە بەردەوامەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەم بوارە گرنگە.
لەلایەكی دیكەوە، رەفعەت عەبدوڵڵا، لە مەكتەبی سیاسی، چاوی كەوت بە ژمارەیەك كادری یەكێتی لە ئۆرگانە جیاجیاكاندا و لە یەكێك لە دیدارەكاندا رۆژنامەنووس و راگەیاندنكار ئازاد سەراوی، كتێبـی تۆماری سەروەریی، پێشكەشكرد.