به‌بۆنه‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمترین پیرۆزبابی ده‌كه‌ین له خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی خۆشه‌ویست به‌تایبه‌تی.
به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه كه‌مترین قه‌ره‌بووه بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و كوردستانیان به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو سته‌م و زوڵمه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشوو به‌رامبه‌ریان كراوه. هیوادارین هه‌ڵه‌بجه ببێته پارێزگای پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و ژیانه‌وه، وه‌ك چۆن له ماوه‌ی ده‌یان ساڵی رابردوو سه‌لماندوویانه شاری به‌رخودان و ئارامی و ره‌سانه‌یه‌تی بوون.
به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌پێویستی ده‌زانین ده‌ستخۆشی له‌هه‌موو ئه‌وانه بكه‌ین كه له‌م هه‌وڵه مێژووییه‌دا به‌شدارییان كردووه‌و رۆڵیان هه‌بووه له پارێزگابوونی شاره زیندووه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م به‌رپرسیاره‌تییه مێژویییه، به‌تایبه‌ت فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه به ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان هه‌ستان و هه‌موو به‌یه‌كه‌وه پشتگیری ئه‌م ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌یان كرد. ئێستا ده‌رفه‌تێكی زێرین هاتۆته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باشتر قه‌ره‌بووی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بكه‌ینه‌وه‌و خزمه‌تی زیاتری ئه‌م شاره بكه‌ین.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان