پاڵەوانێتییە مەزن و گرنگەكانی تێنسی سەرزەوی (ماستەرز و گراند سلام)-ەكان دەستیانپێكردووە و یەك گراند سلام و چەند ماستەرزێكی 1000 خاڵی كراون و رۆژی 23/4/2025، ماستەرزی مەدریدیش دەستپێدەكات.
ئەو ماستەرز و گراند سلامانەی تائێستا كراون، ئەمانەی خوارەوەن كە تەنیا یارییە كۆتاییەكانییان دیارییكراوە:
گراند سلامی ئوستورالیا ئۆپن - 12 تا 26/1/2025
*كوڕان: یانیك سینەر 3 × 0 زڤیریڤ.
*كچان: مادیسۆن كیز 2 × 0 سابالینكا.
ماستەرزەكان
قەتەر تۆتاڵ – كچان، 9 تا 15/2
*ئاماندا ئانیسیمۆڤا-ئەمریكا 2× 0 یلینا ئۆستینكۆ-لاتڤیا.
دوبەی چامپیۆنس شیپ –كچان، 16 تا 22/2
*مییرا ئەندرییڤا-روسیا 2×0 كلارا تاوسۆن.
ئیدنیدانا وێڵز- كوڕان و كچان، 5 تا 16/3
*كچان: مییرا ئەندرییڤا-روسیا 2× 0 ئارینا سابلینكا-بیلۆ روسیا.
*كوڕان: هۆگلەر رۆن- دانیمارك 0 × 2 جاك داربەر- بەریتانیا.
مەیامی كوڕان و كچان، 18 تا 30/3/2025.
*كوڕان:جاكۆپ مینیسك-چیك 2 × 0 نۆڤاك جۆكۆڤیچ-سربیا.
*كچان: ئارینا سابالینكا-بیلۆ روسیا 2 × 0 جیسیكا بیگۆلا-ئەمریكا
مۆنتیكارلۆ – كوڕان (6 تا 13/4).
*كارلۆس ئەلكاراز-ئیسپانیا 2 × 1 لۆرینزۆ مۆسیتی-ئیتاڵیا.
ماستەرزی دواتر
*مەدرید ئۆپن –كوڕان و كچان (23/4 تا 4/5/2025).