نەیشنس لیگی ئەوروپا، پێی نایە یارییە هەستیارەكانەوە

10:41 - 2025-04-15
وەرزش
50 جار خوێندراوەتەوە

لە ئاست یان خولی یەكەم (A) ی نەیشنس لیگی وڵاتانی ئەوروپادا، رۆژانی 20 و 23 /3/2025 یارییەكانی چوون و گەڕانەوەی قۆناغی 8 هەڵبژاردە كران، تەواوی ئەنجامی یارییەكانیش بەمشێوەیە بوون: 
*دانیمارك × پورتوگال (1-0)(2-5).
*هۆڵەندا×ئیسپانیا(2-2)(3-3)(5-6 بە پەنالتی).
*كرواتیا×فەرەنسا(2-0)(0-2) (4-5 بە پەنالتی).
*ئیتاڵیا × ئەڵمانیا(1-2)(3-3).
براوەكان لەم یارییانەوە، كە ئەم چوار هەڵبژاردەیە بوون(پورتوگال، ئیسپانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا) و توانیان بگەنە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و دوو یاریی پێشكۆتایی، ئەم چوار هەڵبژاردەیەش، رۆژانی 4 و 5/6/2025 بەمشێوەیە دوو یاریی پێشكۆتایی دەكەن:
*ئەڵمانیا× پورتوگال-چوار شەممە 4/6.
*ئیسپانیا× فەرەنسا- پێنجشەممە 5/6.
*دۆڕاوەكان لە سەر پلەكانی سێیەم و چوارەم یاریی دەكەن.
*براوەكان یاریی كۆتایی دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان