״پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی״

09:58 - 2022-08-07
جیهان
487 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پێشمەرگە و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جەختیان لە «پاراستنی ئارامی و كاركردن لەپێناوی روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان كردەوە».
لە واشنتۆن، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و جێنیفەر گاڤیتۆ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لە كۆبوونەوەیەكدا كە بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا و  فەریق روكن عیسا عوزێر سەرۆكی ئەركانی پێشمەرگە ئامادەبوون، تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەكانی هەرێمی كوردستان و عیراقیان كرد لەڕووی بەرەوپێشچوونی سیاسی، ئاسایش و ئابوورییەوە و جەختیشیانكردەوە لە پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە و كاركردن بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان