ترەمپ زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری زانکۆی هارڤارد بلۆک دەکات

07:13 - 2025-04-15
جیهان
164 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی ترەمپ زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری زانکۆی هارڤارد بلۆک دەکات بە تۆمەتی ئەوەی ئەو زانکۆ بەناوبانگە دژایەتی سامییەت دەکات لە ناو حەرەمی زانکۆدا.

دوای دانانی چەند رێسایەک لە لایەن ئیدارەی ئێستای ئەمریکاوە لەبارەی بەڕێوەبردن و دەرفەتەکانی دامەزراندن و وەرگرتنی خوێندکاران و ئەگەری دژایەتیکردنی سامیەت (دژایەتیکردنی ئیسرائیل) و  رەتکردنەوەی لە لایەن زانکۆکەوە، وەزارەتی فێرکردنی ئەمریکا بڕیاری دا بە بلۆک کردنی بڕی 2.2 ملیار دۆلاری زانکۆکە.

سایتی سکای نیوز بڵاویکردەوە، هۆکاری ئەو بڕیارەی ئیدارەی ئەمریکای سەردەمی ترەمپ دەگەڕێتەوە بۆ خۆپیشاندانی فراوانی ناڕەزایی لەو زانکۆیە و چەند زانکۆیەکی بەناوبانگی دیکە دژی شەڕی غەزە و هێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل.

بابەتە پەیوەندیدارەکان