ناساندنێكی ئابوورییانەی سۆشیال دیموكرات

10:00 - 2022-08-07
ڕاپۆرت
334 جار خوێندراوەتەوە

هەولێر، رەوەست نەوزاد

دوێنێ، ساڵۆنی لاپەڕە نۆی ناوەندی هەولێری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، كۆڕێكی بۆ د.ئەیوب سماقەیی ئابووریناس و مامۆستای زانكۆ لەژێر ناونیشانی (ناساندنێكی ئابوورییانەی سۆشیال دیموكرات) رێكخست.
لە كۆڕەكەدا، كە نووسەر و رۆژنامەنووس و چالاكی مەدەنی و ئابووریناسان ئامادەیبوون، د.ئەیوب سماقەیی، ئاماژەی بە مێژووی سەرهەڵدانی سۆشیال دیموكرات كرد و وتی: وەك مێژوو، سۆشیال دیموكرات لە ناوەڕاستی ئەوروپا و بەتایبەتی لە ئەڵمانیا لە سەدەی نۆزدەیەمدا سەریهەڵدا و سێ بنەمای سەرەكی هەیە كە ئەوانیش ئازادی و فرەیی و دادوەرییە، وتیشی: سۆشیال دیموكرات وەكو بزووتنەوەیەك بابەتێكی سیاسییە و داوای چاكسازیی دەكات لە سیستمی سەرمایەداریدا، لە پاڵ ئەوەشدا سۆشیال دیموكرات باوەڕی بە بنەماكانی بازاڕی ئازاد و سیستمی سەرمایەدارییش هەیە، بەشێوەیەكی گشتیش سۆشیال دیموكرات دەیەوێت هاوسەنگییەك دروستبكات لەنێوان ئازادیی بازاڕ و دەستتێوەردانی وڵات لەكاتی پێویستدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان