شیعری: زیزی شوشە
وەرگێڕانی: کەژاڵ ئەحمەد
کێ نانێکت دەداتێ
لەم زەمەنە دوورەدا؟
بڕۆ بۆ پێشەوە بەڵام
وریابە چاڵی ساڵەکان،
قووتت نەدەن.
خۆت بشارەوە لە شەوی شەقامی چەپەک و
سەیری لاشەی مردووەکان،
لەبەرئەوەی ژیانت رادەکێشن هەروەکو
کەسێک کە وێنەیەک بگرێت.
بە بەهێزیی سەیرمبکە؛
رۆژگاری رەش لە چاوانتا دەسڕمەوە.
پێشبکەوە
پێشبکەوە
من وەک دایکێک چاوەڕوانتم،
تۆی منداڵە تاقانەکەم.
* زیزی شووشە: شاعیر و رۆژنامەنووسێکی میسرییە