لە تەنیشت مۆبایلەوە مەخەون

10:34 - 2022-08-07
ژینگە
542 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەکان سەلماندویانە زۆر بەکارهێنان و خەوتن لە تەنیشت مۆبایل بە بەردەدوامی و بۆ ماوەی چەند سەعاتێک زیانی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەتایبەتیش منداڵان زیاتر دەکەونە بەرشاڵاوی ئەو زیانە تەندروستییە.
وەزارەتی تەندروستی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو شەپۆلە لاسلکیانەی لە مۆبایلەوە دەردەچن ئاسانتر دەتوانن کاریگەریی نەرێنی لەسەر کارایی مێشکی منداڵان دابنێت وەک لەهی گەورەکان، ئەو ئەنجامەش لە توێژنەوەیەکی 10 ساڵەی بەرنامەیەکی نیشتیمانیدا هاتووە کە لەسەر مشک کراوە و دەرکەوتووە، لە ئەنجامی ئەو شەپۆلانە خانەی شێرپەنجەیی لەناو مێشک دروست بووە، ئەو راستیە لە دوو توێژینەوەی چین و بەریتانیادا دوپات کراوەتەوە و دەرکەوتووە لەوەتەی مۆبایل پەیدا بووە شێرپەنجەی مێشک زیادی کردوە و هۆکارەکەشی ئەوەیە خەڵکانێک چەند ساڵێک لەسەر یەک بەدرێژایی شەو مۆبایلەکانیان لەژێر سەریان دادەنێن.
زاناکان دەڵێن، زۆربەی مۆبایلە تازەکان فیشە و کونی هەواییان لەسەرەوە یان لە خوارەوەیە، بۆیە لە زۆر بەکارهێنانیاندا کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر مل و لەوانەیە شێرپەنجەی گەرووی لێ دروست ببێت، بەپشت بەستن بەزانیاریەکان دەرکەوتووە لەماوەی 30 ساڵی رابردودا ئەو جۆرە نەخۆشیانە سێ ئەوەندەی جاران زیادیان کردووە، هۆکارەکەشی دیارە کە خوگرتنە بە بەکارهێنانی لەڕادەبەدەر بە مۆبایلەوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی دە ساڵ لەمەوبەر هۆشداری لەو مەترسیانە داوە و ئاشکرایکردووە، بەهۆی نەرمی و ناسکی پێست و کەللەی سەری منداڵان ئەو شەپۆلە ئەکیترۆنیانە زیاتر کاریگەری خراپ لەسەر منداڵان جێدەهێڵن.
لە لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت بە دەرونی مرۆڤ سەلمێنراوە، ئەو کەسانەی لە کاتی نوستن مۆبایل لە تەنیشت خۆیان دادەنێن خەویان ئارام و خۆش نییە لەبەرئەوەی کەسەکە وای لێدێت بیروهۆشی لای زەنگ و ئاماژە و نیشانەکانی بێت و خەوی لێ نەکەوێت، جگە لەوەش ئەو تیشکە شین و رەنگاوڕەنگانەی  لە شاشەکەوە دەردەچن بێزارکەرن و خەو دەزڕێنن، بۆیە لایەنە تەندروستیە جیهانییەکان ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەکەن لە هەر شوێنێک بن هەوڵبدەن کەمتر ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بەکاربهێنن و لەگەڵ خۆیان نەیبەنە ژووری نوستن.

سەرچاوە: Brigitte .Focus Online

#کەشتیی نـــوح

بابەتە پەیوەندیدارەکان