به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان ئاماری سێ مانگی رابردووی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانی بڵاوكرده‌وه.
ته‌ندروستی گه‌رمیان له‌ئامارێكدا بڵاویكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له‌چوار نه‌خۆشخانه‌ی حكومی قه‌زای كه‌لار، 1126 نه‌شته‌رگه‌ریی سووك و قورس ئەنجامدراوە.
جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی له‌و ژماره‌یەدا، 684 نه‌شته‌رگه‌ریی له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری گشتی كه‌لار، 104 له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری گشتی شه‌هید خالید گه‌رمیانی، 384 له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری شه‌هید شێره‌ی نه‌قیب بۆ ژنان و منداڵبوون، 80 له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار بووه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه روونیشكراوه‌ته‌وه كه 385 نه‌شته‌رگه‌ریی قورس و 72ی مامناوه‌ند بووه، 497 سه‌رو مامناوه‌ند، 172 نه‌شته‌رگه‌ریی سووك وه‌ك ( نه‌شته‌رگه‌ریی گشتی، قوڕگ و گوێ و لوت، ژنان و مناڵبوون، گورچیله و میزه‌ڕۆ، ئێسك و شكاوی، شه‌ویلگه و روو، چاو) ئەنجامدراوە.