حاجیاوا لە ساڵی «1988» وەک ئۆردوگایەک دامەزرا، دوای راگواستنی ناوچەی «پشدەر و مەرگە و دۆڵی خەلەکان و بەشێکی خۆشناوەتی». سەرەتا ئۆردوگایەکی زۆرەملێ بوو و تا دوای راپەڕین گەشەیەکی ئەوتۆی بە خۆیەوە نەبینی، بەڵام بەھۆی ئەوەی لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە کرایە ناحیە، جۆرێک لە بوژانەوە رووی لە دەڤەرەکە کرد، بۆیە سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزارییەکانی بۆ بنیاتنرا و تاکە ناحیەشە کە دادگا و تێبینەرایەتیی خانوبەرەی بۆ کراوەتەوە، ئەگەرچی ئێستا فەرمانی بۆ دەرچووە بکرێتە قەزا، بەڵام ئەو بڕیارە وەک پێویست نەکەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە و هێشتا بێ قایمقامە!
لەو رووەوە دوو بابەتی جیاواز لە لاپەڕە (3) دا دەخوێننەوە.