شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هاوكارییە سەربازییەكان بۆ عیراق و هەرێم زۆر گرنگە

11:52 - 2025-07-02
کوردستان
37 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم، پێشوازی لە كۆڵۆنێڵ پیتەر كوپەر فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا، باسیان لە بارودۆخی ئاسایشی عیراق و هەرێم، مەترسییەكانی شانە نوستووەكانی داعش و پاشماوەكانی تیرۆر لەسەر ناوچەكە كرد، هەروەها رۆڵ و گرنگیی هێزەكانی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا و هاوكارییە سەربازییەكانیان بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان بەگرنگ زانرا.
دوایین پێشهات و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە، پرۆسەی چاكسازی و یەكخستنەوەی پێشمەرگە، پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، لە كۆبوونەوەكەدا قسەیان لەسەر كرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان