هەڵمەتی پاككردنەوەی سیتەك دەستیپێكردووە

12:43 - 2025-05-04
کوردستان
45 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێكە هەڵمەتی پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە سنووری ناحیەی سیتەك دەستپێكراوە و جاسم محەمەد لێپرسراوی بەشی ژینگەش لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، دەڵێت: رۆژانە نزیكەی 18 تۆن پاشماوە لە خۆڵ و خاشاك لە سنوورەكەدا كۆدەكرێتەوە.
دارا جەزا سەرۆكی شارەوانیی سیتەكیش، داوا لە هاووڵاتیان و خەڵكی سنوورەكە دەكات پابەندی رێنماییە ژینگەییەكان بن و لە شوێنە دیاریكراوەكاندا پاشماوەكانیان دابنێن، راشیگەیاندووە: هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان