سوپای ئیسرائیل: ئەو موشەکەی بەر فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن کەوت، لە یەمەنەوە هەڵدراوە

04:48 - 2025-05-04
جیهان
27 جار خوێندراوەتەوە


ئەمڕۆ موشەکێک لە ناوەڕاستی ئیسرائیل و لە فڕۆکەخانەی بن گۆریۆنی تەل ئەبیب  کەوتەخوارەوە، سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، موشەکەکە لە یەمەنەوە هەڵدراوە.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، هەوڵی رێگریکردن لە کەوتنە خوارەوەی مووشەکەیان داوە، بەڵام لە فڕۆکەخانە کەوتووەتە خوارەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە بەهۆی موشەکەکەوە بۆ ماوەیەکی کاتی راگیراوە و زەنگی ئاگادار کردنەوەش لێدراوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، موشەکەکە زیانی گیانی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان