رەفعەت عەبدوڵڵا بۆ فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا: پارێزەری داوا دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بن

04:04 - 2025-05-04
کوردستان
48 جار خوێندراوەتەوە

هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو شێخ سەڵاح و ستران عەبدوڵڵا، ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوازیکرد لە فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و هەڤاڵەکانی بەوردی پوختەیەکیان لەکارو چالاکییەکانیان لە پەرلەمانی عیراق روونکردەوەو تەئیکیدیان کردەوە سوورن لەسەر داکۆکیکردن لەماف و شایستەو دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی ستایشی رۆڵی فراکسیۆنی یەکێتی کردو بەگرنگییەوە ئاماژەی دا بەچالاکیەکان و ئەدای نیشتمانیانەی فراکسیۆنی یەکێتی لەبەغدا.
لەوبارەیەوە هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵڵا وتی: وەک هەمیشە داکۆکیکاری ماف و پارێزەری داوا رەوا و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بن لە پەرلەمانی عیراق.
هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵڵا ئاماژەی بەهەماهەنگی و کاری پێکەوەیی و یەکڕیزی سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان لەبەغدا کردو وتی: بە یەکڕیزیمان لەبەغدا و تێپەڕاندنی یاساکان بەهەماهەنگی و کاری پێکەوەیی دەسکەوتی زیاترەو ئامانج و ماف و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان زیاتر بەدەستدێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان