بە گوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی، كۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە بەرهەمهێنانی مۆبایلی ئایفۆن كە %90ی لە چین بەرهەم دەهێنرێت، لە سەرەتای ساڵی 2026وە بیگوازێتەوە بۆ هیندستان.
كۆمپانیای ئەپڵ، بەهۆی سیاسەتی گومرگی دۆناڵد ترەمپ-ەوە رووبەڕووی كێشەیەكی گەورە بۆتەوە لە بەرهەمهێناندا، لەبەر ئەوەی زۆربەی بەرهەمە پیشەسازییەكانی لە چین بەرهەم دەهێنرێن و ترەمپ-یش زۆرترین گومرگی خستۆتە سەر هەر كاڵایەك كە لە چین بەرهەم دێت.
ئیقتیساد نیوز