سەلما حایک: ئەنجیلینا جولی باشترین دەرهێنەرە

11:11 - 2022-08-09
هەمەرەنگ
491 جار خوێندراوەتەوە

دواجار هەریەکە لە «ئەنجیلینا جولی و سەلما حایک» کە دوو ئەستێرەی دیاری سینەمای جیهانن بوونە هاوڕێی نزیک لە یەکتر و تا ئەوەی کە ئەم دوو هاوڕێیە بە یەکەوە لە فیلمە سینەماییەکانیشدا بەشداری دەکەن، ئەمە جگەلەوەی کە «سەلما حایک» بەشداریی لە چەند فیلمێکدا کردووە کە «ئەنجیلینا جولی» هەم دەرهێنەری بووە و هەم بەرهەمهێنەر.
«The Vampire›s Assistant»
یەکێکە لەو فیلمانەی کە «ئەنجیلینا جولی» دەرهێنەرێتی، بۆ ئەمەش «سەلما حایک» رایگەیاندووە: «هەرچەندە لەگەڵ زۆر دەرهێنەردا کارم کردووە، بەڵام ئەنجیلینا یەکێکە لەباشترین ئەو دەرهێنەرانەی کارم لەگەڵدا کردووە.
هەر دەربارەی هاوڕێیەتی نێوان ئەم دوو ئەکتەر و سینەماکارە، پێگەی
OK Magazine بڵاویکردۆتەوە هاوڕێیەتی «ئەنجیلینا جولی و سەلما حایک» دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنیان لە فیلمی «Eternals» و ئێستاش «سەلما حایک» هاوکارێکی باشی «ئەنجیلینا»یە لە فیلمی «Without Blood»دا کە هەم دەرهێنەرە و هەم بەرهەمهێنەر.

ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان