مۆتۆ جی پی، پێنج قۆناغی وەرزی نوێ بەڕێوەچوون

11:20 - 2025-05-06
وەرزش
25 جار خوێندراوەتەوە

ئەم مانگە دوو قۆناغی تر بەڕێوە دەچن
سەرەتای مانگی مارسی رابردوو یەكەم قۆناغی پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی مۆتۆ جی پی دەستیپێكردو یەك لە دوای یەك تا كۆتایی مانگی رابردوو (ئەپریلی 2025) پێنج قۆناغی تایلەند و ئەرجەنتین و ئەمریكا و قەتەر و ئیسپانیا كران.
بەپێی خشتەی قۆناغەكانی ئەم پاڵەوانێتییە كە یەكێتیی نێودەوڵەتیی ماتۆڕ سواری (FIM) دیاناوە، پاڵەوانێتیی ئەمساڵ لە 22 قۆناغ پێكدێت، یەكەم قۆناغ 2/3/2025 لە تایلەند كراوەو دوا قۆناغیش رۆژی 27/4 لە خیریزی ئیسپانی كراوە.
دیارە پاڵەوانێتییەكانی ماتۆڕسواری چەندین جۆری هەیە، هەر جۆرەش چەند لقێكی لێدەبێتەوە، ئەوەتا مۆتۆ جی پی، كە بە ماتۆڕسواریی رێگاو شەقامەكان (Road Racing) ناودەبرێت، لقەكانی(مۆتۆ 2، مۆتۆ 3) و مۆتۆ جی پی جی یشی لێدەبێتەوە، بەڵام (مۆتۆجی پی) دیارترین و جەماوەرییترین جۆرییەتی.
یەكەم تاسێیەم ماتۆڕ سواری سەرجەم 5 قۆناغەكەی رابردوو كە تائێستا كراون ئەم ماتۆڕ سوارانەی لای خوارەوەن:

قۆناغی تایلەند(1)- 2/3
-1 مارك ماركیز-ئیسپانیا (تیمی دۆكاتی).
-2 ئەلیس ماركیز – ئیسپانیا (گریسنی مۆتۆ تو).
-3 فرانچیسكۆ بانییایا – ئیتاڵیا (تیمی دۆكاتی).
قۆناغی ئەرجەنتین (2) – 16/3
-1 مارك ماركیز-ئیسپانیا (تیمی دۆكاتی).
-2 ئەلیس ماركیز – ئیسپانیا (گریسنی مۆتۆ تو).
-3 فرانكۆ مۆربیدیلی– ئیتاڵیا (تیمی ئێف ئار 46).
* قۆناغی ئەمریكا (3) – 30/3.
-1 فرانچیسكۆ بانییایا – ئیتاڵیا (تیمی دۆكاتی).
-2 ئەلیس ماركیز – ئیسپانیا (گریسنی مۆتۆ تو).
-3 فابیۆ دی جانانتۆنیۆ-ئیتاڵیا(دۆكاتی ).
*قۆناغی قەتەر (4) - 13/4.
-1 مارك ماركیز-ئیسپانیا (تیمی دۆكاتی).
-2 فرانچیسكۆ بانییایا – ئیتاڵیا (تیمی دۆكاتی).
-3 فرانكۆ مۆربیدیلی– ئیتاڵیا (تیمی ئێف ئار 46).
* قۆناغی ئیسپانیا (5) - 27/4.
-1 ئەلیس ماركیز – ئیسپانیا (گریسنی مۆتۆ تو).
-2 فابیۆ كوارتارارۆ-فەرەنسا(یاماها).
-3 فرانچیسكۆ بانیایا– ئیتاڵیا (تیمی دۆكاتی).
ریزبەندیی گشتی یەكەم تا پێنجەم ماتۆڕسواریش، پاش تەواو بوونی قۆناغی ئیسپانیا، بەمشێوەیەیە:
-1 ئەلیس ماركیز – ئیسپانیا (گریسنی مۆتۆ تو)(140 خاڵ).
-2 مارك ماركیز-ئیسپانیا (تیمی دۆكاتی) (139 خاڵ).
-3 فرانچیسكۆ بانییایا – ئیتاڵیا (تیمی دۆكاتی)(120 خاڵ).
-4 فرانكۆ مۆربیدیلی– ئیتاڵیا (تیمی ئێف ئار 46) (84 خاڵ).
-5 فابیۆ دی جیانانتۆنیۆ-ئیتاڵیا (ئێف ئاڕ 46 ) (63 خاڵ).

قۆناغەكانی داهاتوو
ئەم مانگە (مایۆ - 2025) دوو قۆناغی تری ئەم پاڵەوانێتییە بەمشێوەیە دەكرێن:

* قۆناغی فەرەنسا (6) - 11/5.
* قۆناغی بەریتانیا (7) - 25/5.

بابەتە پەیوەندیدارەکان