دوێنێ، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، رێوڕەسمێكی رێزلێنانی بۆ رۆژنامەنووسان و راگەیاندنكارانی ی.ن.ك، لە سنووری پارێزگای نەینەوا رێكخست.
لە رێوڕەسمەكەدا، كە ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا و محەمەد جاسم كاكەیی و ویسام سالم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراكسیۆنی یەكێتی، ئامادەیبوون، محەمەد جاسم كاكەیی بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، وتارێكی پێشكەشكرد و دەستخۆشی لە راگەیاندنكاران كرد بۆ گواستنەوە و گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەكان بەشێوەیەكی راست و دروست.