«یەکێتی خوازیاری پێکهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزارە»

01:28 - 2025-05-07
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

د.یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسی، دوێنێ لە مەڵبەندی دیراساتی گشتیی ی.ن.ک، لە سلێمانی بە ئامادەبوونی د.مۆفەق خالید لێپرسراوی ئەكادیمیای پەروەردە و پەرەپێدان، پێشوازییکرد لە گلین مایلز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عیراق و ئیلیۆت مان سكرتێری سیاسیی دووەم لە باڵیۆزخانەی ئوسترالیا و لە دیدارەکەدا بارودۆخی عیراق و دوا پەرەسەندنەكانی ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بەوردی تیشكخرایەسەر دیدی یەكێتی بۆ حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، بەوپێیەی یەكێتی دەیەوێت حكومەتێكی خزمەتگوزار لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە بێتەكایەوە. لێپرسراوی مەڵبەندی دیراسات بە وەفدی میوانی راگەیاند: یەكێتی خوازیاری ئەوەیە عیراق لە هیچ ململانێیەكی ناوچەكە تێوەنەگلێت و خاك و خەڵكەكەی پارێزراوبن. 
باڵیۆزی ئوسترالیاش هیوای خواست لە نزیکترین کاتدا حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان