فلاشی ئابووری

رۆژی شەممە ئەمریكا و چین گفتوگۆ دەكەن

10:26 - 2025-05-08
ئابووری
54 جار خوێندراوەتەوە

هو لیفینگ جێگری سەرۆك وەزیرانی چین و كەسی نزیك لە شی جین بینگی سەرۆكی ئەو وڵاتەوە، سەرقاڵی خۆئامادەكردنە بۆ كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا، كە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو لە سویسرا بەڕێوە بچێت.
لەو كۆبوونەوەیەدا هو لیفینگ بڕیارە لەگەڵ سكۆت بیسینت-ی وەزیری خەزێنەی ئەمریكا و وەفدێكی هاوڕێی گفتوگۆ بكات، بۆ كۆتاییهێنان بەو جەنگە بازرگانییەی ماوەیەكە لە نێوانیاندا هەڵگیرساوە و تێیدا رێژەی گومرگ %100ی تێپەڕاندووە.
CNN

بابەتە پەیوەندیدارەکان