فێستیڤاڵی فیلمی كوردی مۆبایل بە بەشداری 25 فیلم، رۆژانی 5-6/5/2025 لە شاری سلێمانی بەسپۆنسەری دەزگای میدیایی كوردسات و لەلایەن بەشی هونەری سینەمای سلێمانی و دامەزراوەی ڤیم-ەوە، بەڕێوەچوو و لە كۆتاییدا خەڵات بەسەر باشترینەكاندا دابەشكرا.
فیلمی (تامار) لە دەرهێنانی لانە پێشڕەو خەڵاتی لیژنەی داوەرانی فێستیڤاڵی پێبەخشرا، خەڵاتی باشترین بەرهەمی فێستیڤاڵ بە فیلمی (بەكاتی ژیان) درا لە دەرهێنانی هاوار رەحیمی، خەڵاتی باشترین سیناریۆ بە فیلمی (قولانجێك) لە دەرهێنانی سەباح ئەحمەد، خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بەخشرایە فیلمی (تایم نۆت) لە دەرهێنانی تێشوو نامیق، خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافەر بەخشرایە فیلمی (مانلی) لە دەرهێنانی شایوان كەیوان، خەڵاتی باشترین ئەكتەری كچ بۆ (شەم بورهان) و خەڵاتی باشترین ئەكتەری كوڕ بۆ (رەوەند فەرەیدوون) بوو، خەڵاتی باشترین دیزاینی دەنگ بەخشرایە فیلمی (مانلی) لە دەرهێنانی قەیس حەسەن، خەڵاتی باشترین میوزیك درایە فیلمی (قولانجێك) لە دەرهێنانی ئاسۆ عەبدولڕەحمان، خەڵاتی باشترین مۆنتاژ بۆ فیلمی (قولانجێك) بوو لە دەرهێنانی سەنگەر عەبدوڵڵا، خەڵاتی هاندان بەخشرایە فیلمی (دواهەمین هەنگاو) لە دەرهێنانی سنوور شڤان.
فیلمی (مانلی) لە دەرهێنانی قەیس حەسەن زۆربەی خەڵاتەكانی دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی مۆبایل-ی بردەوە.
لە فێستیڤاڵی فیلمی كوردی مۆبایل خەڵات بەو فیلمانە بەخشرا کە تەنها بە بەكارهێنانی مۆبایل بەرهەمهێنراون و ئەمەش گوزارشت لە توانای ئەو فیلمسازە گەنجانە دەكات كە هەوڵدەدەن سینەمای كوردی بەرەوپێش ببەن، چونكە فیلمی كوردی مۆبایل دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ سینەماكارانی گەنج بە تێچوویەكی كەم و كاتێكی كەم بەرهەمێكی گەورە بەرهەمبهێنن.
جەواد حەیدەری