بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە لە باشووری فەرەنسا، تیمەكانی فریاكەوتن زیاتر لە سێ هەزار كەسیان لە ناوچەكە گواستۆتەوە.
ئاگرەكە كە بەهۆی ئامێرێكی كشتوكاڵییەوە كەوتۆتەوە، رووبەری زیاتر لە 700 هێكتار زەوی كشتوكاڵی لە ناوچەی ئەفیرۆن سووتاندووەو بەهۆی رەشەبای بەهێزیشەوە تەشەنەی كردووە و دانیشتوانی ناوچەكەش ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە. بە وتەی كارمەندانی ئاگركوژێنەوەی ناوچەكەش، رێگەیان لە تەشەنەكردنی زیاتری ئاگرەكە گرتووە.
لەم ساڵدا بەهۆی شەپۆلی گەرما و وشكەساڵییەوە، زیاتر لە 47 هەزار هێكتار لە دارستانەكانی فەرەنسا سووتاون و بەشێكی زۆری ئەو وڵاتەش بە دەست بێ بارانی و وشكەساڵییەوە دەناڵێنن.
سەرچاوە: ئاژانسەكان