‎شیعری شاعیرانی براوەی خەڵاتی نۆبڵ

11:43 - 2025-05-08
ئەدەب و هونەر
52 جار خوێندراوەتەوە
‎جۆزێف بردۆسکی 1996-1940 ‎ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:
ئاوات حەسەن ئەمین

 

براوەی خەڵاتی نۆبڵی ساڵی 1987

جۆزێف برۆدسکی لە لینیگرادی یەکێتی سۆڤێتی جاران لە ساڵی 1940 لەدایک بووە. لە پانزە ساڵیدا وازی لە خوێندن هێناوە و خۆی سەرقاڵی کارکردن کردووە لە کێڵگەدا. هۆگری شیعرەکانی هەریەکە لە جۆن دۆن و زیسلاوی میوز بووە و وەریگێڕاون. لەسەر چالاکی سیاسی پێنچ ساڵ سزادراوە و دوای بەسەر بردنی هەژدە مانگ ئازاد کراوە.
‎دواتر بۆ وڵاتی نەمسا کۆچی کردووە، لەوێ ئۆدنی شاعیری ناسیوە و پێی سەرسام بووە .
‎لە ساڵی1977 کۆچی کردووە بۆ ئەمەریکا و رەگەزنامەی ئەو وڵاتەی وەرگرتووە.
‎لە ساڵی 1996 لە ئەمەریکا کۆچی دوایی کردووە و دواتر لەشاری ڤینیسیا لە ئیتاڵیا ئەسپاردەی خاک کراوە.
‎ساڵی 1987خەڵاتی نۆبڵی پێ بەخشراوە، لەپای نووسینە گشتگیرەکانی و بۆ روونی و رەوانی بۆچوونەکانی و بەهرە شیعرییە چڕەکەی.

ئاوازی بەلفاست

‎ئالێرەدا کچێکی شارە ترسناکەکە هەیە
‎قژە تۆخەکەی زۆر کورت دەکاتەوە،
‎تا کەمترینی لێ هەڵوەرێ
‎کاتێک کە کەسێک دەپێکێ.
‎ئەم، یادگارییەکانی وەکو 
پەڕەشوت قەد دەکات،
‎داوا دەکات _ تاخت_ بکڕێت،
‎سەوزەمەنیش لەماڵەوە لێ دەنێت.
‎ئەوان ئاگر لەناو چێشتخانەکاندا دەکەنەوە.
‎لەوناوچانەدا گەزۆی زیاتر هەیە، 
وەکو ئەوەی لەسەر زەوی...
‎لێرەدا دەنگی بەرز دەبێتەوە
‎جووڵەکەشی پەنجەرەکە دادەپۆشێ
‎وەکو چرایەکی سوتاو
کە تەماشای نیوە بۆرەکەی دەکەیت.
‎تەنوورەکەشی دەگاتە سەر ئەژنۆ،
‎کاتێ وەکو سەرچەفێک
‎وادروست کراوە شەڕانگێزیی بنوێنێ .
‎من خەونی پێوە دەبینم 
‎وەکو شەیدایەک، یان کوژراوێک
‎چونکە ئەم شارە زۆر لەوە بچووکترە.
‎کە ئەبێ وابێ .....!

 

‎تاخت: پێکهاتەیەکی رووەکی نیوە بەخەڵوز بووە، وەکو سووتەمەنی بەکارهاتووە.

 

‎سەرچاوە:قصائد من شعراء جائزه نوبل
إختارها و ترجمها د. شهاب غانم، مارس 2009

#ئەدەب و هونەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان