پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین کاک جەلالی عەلی ئاغا

11:54 - 2025-05-08
کوردستان
59 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەری دێرین، کاک جەلالی  عەلی ئاغا

بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی پێشوو، کاک جەلالی عەلی ئاغای زڕگوێز، لە ناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و گشت هەڤاڵانی دەکەین.
کاک  جەلال  لە ناو رێکخستنەکانی  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا   یەکێک بووە لە کادرە چالاکەکان، لە کاتی ئەنفالەکاندا رۆڵێکی  بەرچاوی هەبوو لە گرێدانەوەی  پەیوەندییەکانی نێوان مەفرەزە پارتیزانەکانی قەرەداغ لەگەڵ رێکخستنەکانی ناوشاردا.
داواکارین لە یەزدانی مەزن  کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد  بکات و ئارامی بە گشت لایەک  ببەخشێت.

مەکتەبی سیاسیی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان