لە رۆژهەڵاتی کوردستان، حەوت ئەندامی یەک خێزان لە بیرێکدا خنکان

12:43 - 2025-05-10
کوردستان
42 جار خوێندراوەتەوە

لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە شارۆچکەی کۆهدەشتی لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان، حەوت ئەندامی یەک خێزان دوای کەوتنە ناو بیرێکی ئاوی کشتوکاڵییەوە، گیانیان لەدەست دا.

رووداوەکە دوێنێ هەینی روویدا، کاتێک ئەندامێکی خێزانەکە چووە ناو بیرەکەوە و دەرنەکەوتەوە. بەپێی زانیارییەکان، شەش ئەندامەکەی دیکەی خێزانەکە لە هەوڵێکی یەک لەدوای یەکدا بۆ رزگارکردنی یەکتری، چوونەتە ناو بیرەکەوە و سەرجەمیان خنکاون.

قائیمقامیەتی کۆهدەشت لە راگەیەندراوێکدا پشتڕاستی کردەوە کە سەرەتا گەنجێک کەوتووەتە ناو بیرەکەوە و ئەوانی تر لە هەوڵی رزگارکردنیدا گیریان خواردووە، تاگەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن، هەر حەوتیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان