لەماوەی 10 رۆژدا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریا، 150 بارهەڵگر کەرەستە و پێداویستیی سەربازىی گەیاندووەتە بنکە و بارەگاکانی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامە لە پتەوکردنی بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، لە رێگەی ئەو مەشق و مانۆڕانەی لە بنکە ستراتیجییەکانی دەیکات سەرەڕای ئەوەی بەردەوام بارهەڵگرەکانی کەرەستەی سەربازیی دەگەیەننە سووریا.
روانگەکە دەشڵێت، تەنیا لەماوەی 10 رۆژدا، 149 بارهەڵگر گەیشتووەتە بنکەکانی هاوپەیمانان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بەشێک لەو بارهەڵگرانە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانەوە گەیەندراونەتە بنکەکانی هاوپەیمانان.