وابڕیارە 17ی ئەم مانگە لوتکەی عەرەبی لە بەغدای پایتەخی عیراق بەڕێوەبچێت و یەکێک دەبێت لە گرنگترین لوتکە عەرەبییەکان.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاندووە، هەموو ئامادەکارییەکی پێویست کراوە و
لە کارنامەی لوتکەی عەرەبیدا سەرجەم دۆسێ و قەیرانەکانی ناوچەکە باسیان لێودەکرێت، ئەو ئاڵنگارییانەی رووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە لە لوتکەکەدا، گرنگییەکی زۆریان پێدەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، هیچ جۆرە مۆڵەتێک بە خۆپیشاندان نادرێت و هەرکەسێک لە رۆژانی 11 تاوەکو 20 ی مانگ هەوڵی خۆپیشاندان بدات دەستگیر دەکرێت.