حسێن عەزیز
گەیلان مستەفا بەڕێوەبەری بەشی ئەندازە و پرۆژەکان لە زانکۆی گەرمیان بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند: کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی کۆگای گەنجینەی زانکۆی گەرمیان دەستیپێکردەوە، کە ماوەی (11) ساڵە بەهۆی قەیرانی دارایی و خەرجنەکردنی پێشینەوە، کارکردن تێیدا راگیرابوو.
وتیشی: لەسەر رووبەری 10000 مەتر دووجا کۆگاکە بۆ زانکۆی گەرمیان دروستدەکرێت و لەسەر داهاتی زانکۆ نزیکەی 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە و کارکردن تێیدا دەستیپێکردووەتەوە.