فلاشی ئابووری

چین و ئەمریكا 90 رۆژ بڕیارەکانیان هەڵدەپەسێرن

10:20 - 2025-05-13
ئابووری
9 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریكا و چین لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند: لە كۆتایی گفتوگۆكانیاندا سەبارەت بە شەڕی تاریفە، رێككەوتن لەسەر ئەوەی هەردوولایان بۆ ماوەی 90 رۆژ بەشێك لە تاریفە سەپاوەكان هەڵپەسێرن و بڕیاریشە لە 14ی ئەم مانگەوە جێبەجێ بكرێت.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، گەیشتنیان بەم رێكەوتنە، لە ئەنجامی هەستكردنی هەردوولایان بە گرنگیی پەیوەندیی بازرگانی نێوانیان، كە دوو گەورەترین زلهێزی ئابوورین و پەرۆشییانە بۆ بارودۆخی ئابووریی جیهان.
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان