شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو 11/5/2025، دووه‌م كلاسیكۆی لالیگا و چواره‌م كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌ی نێوان ریاڵ مه‌درید و بارسیلۆنا كرا، ئه‌م كلاسیكۆیه‌ش به‌بردنه‌وه‌ی بارسیلۆنا 4-3 كۆتاییهات.
یارییه‌كه پڕململانێ و ركابه‌ریی بوو، سه‌ره‌تا به دوو گۆڵی مباپێ كه‌له ده‌قیقه سه‌ره‌تاییه‌كانی یارییه‌كه‌دا(5 و 14)دا كردنی، ریاڵ 2-0 پێشكه‌وت، به‌ڵام ریمۆنتادایه‌كی مێژوویی تری بارسیلۆنا هه‌موولایه‌كی شۆك كرد، بەجۆرێک ئه‌نجامی یارییه‌كه بوو به 4-2 بۆ بارسیلۆنا و گارسیار و یامال و رافینیا له ده‌قیقه‌كانی (19، 32، 34، 45) ی تایمی یه‌كه‌مدا چوار گۆڵیان بۆ بارسا كرده‌وه.
هه‌رچه‌نده مباپێ له ده‌قیقه‌ی 70 دا گۆڵێكی تری بۆ ریاڵ كرد‌و هاتریكی له‌م یاریه‌یدا كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چه‌ندین هه‌ڵه‌ی زه‌قی ناوبژیوان و یاریده‌ده‌ران و ژوری ڤاردا، كه سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌كان به‌سوودی ریاڵ بوون، ئه‌نجام هه‌ربه سوودی بارسا 4-3 مایه‌وه.
له‌م یارییه‌دا
*ئه‌مه دووه‌م جاره له‌مێژووی كلاسیكۆكانی نێوان بارسا و ریاڵدا، بارسیلۆنا 4 كلاسیكۆ له یه‌ك وه‌رزدا له ریاڵ مه‌درید دەباته‌وه، پێشتر ساڵی 1982-1983 ئه‌مه رویداوه.
*به‌درێژایی مێژووی لالیگاو خوله‌كانی تری ئیسپانیا، هیچ وه‌رزێك ریاڵ مه‌درید نه‌یتوانیوه 4 كلاسیكۆی یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك له بارسا بباته‌وه.
*ئه‌مه دووه‌م جاره له وه‌رزێكدا بارسا بتوانێت هه‌ردوو كلاسیكۆی چوون و گه‌ڕانه‌وەی لالیگا له ریاڵ بباته‌وه، جاری یه‌كه‌م وه‌رزی 2018-2019 بووه له سه‌رده‌می گورادیۆلادا.
*بارسیلۆنا یه‌كه‌م یانه‌یه 4 گۆڵ یان زیاتر له 4 گۆڵ له ریاڵ مه‌درید بكات له دوو یاریی نێوانیاندا، یان زیاتر له دوو یاریی زیاتر له وه‌رزێكدا، پێشتر ئه‌تله‌تیكۆ وه‌رزی 1950-1951 له دوو یارییدا چوار گۆڵ زیاتری له ریاڵ كردووه.
*بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی كلاسیكۆكاندا كه ته‌مه‌نی 123 ساڵه، ریاڵ مەد‌رید 2-0 پێشبكه‌وێت، به‌ڵام دواتر به جیاوازی دوو گۆڵ دوا بكه‌وێت 2-4، پاشان تایمی یەکەم کۆتایی بیت و بەو ئەنجامەوە بچنه ژووری خۆگۆڕین.
*ماوەی 19 ساڵە، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له مێژووی لالیگادا، ریاڵ مه‌درید له تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كدا 4 گۆڵی لێبكرێت، پێشتر 16/5/2006 سیڤییا توانیویه‌تی له تایمی یه‌كه‌مدا 4 گۆڵی لێبكات.
*بۆ یه‌كه‌مین جاره له مێژووی كلاسیكۆكاندا، بارسا بتوانێت له 4 كلاسیكۆی یه‌ك له‌سه‌ریه‌كی نێوانیاندا زیاتر له 3 گۆڵ له ریاڵ مه‌درید بكات، ئه‌مه‌ش له سه‌رده‌می هانسی فلیكی ئه‌ڵمانیدایە.
*گۆڵه‌كانی ئه‌م كلاسیكۆیه؛ (ده‌قیقه‌ی 1:5-0 بۆ ریاڵ،مباپێ)،
(ده‌قیقه‌ی 2:14 -0 بۆ ریاڵ،مباپێ)،
(ده‌قیقه‌ی 2:19 -1 بۆ ریاڵ،ئیریك گارسیا)، (ده‌قیقه‌ی 2:19 2- یه‌كسان بوون، لامین یامال)،
(ده‌قیقه‌ی 2:32 - 3 بۆ بارسا، رافینیا)، (ده‌قیقه‌ی 2:45 - 4 بۆ بارسا، رافینیا)، (ده‌قیقه‌ی 3:70 - 4 بۆ بارسا، مباپێ).
*بارسیلۆنا ئه‌م وه‌رزه تائێستا 32 گۆڵی له یانه‌كانی مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا كردووه(16 گۆڵ له ریاڵ مه‌ردرید، 16 گۆڵ له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و رایۆ ڤالیكانۆ و گیتاڤی و لیگانیس).