رۆژی یەكشەممە 11/5، یارییەكانی هەفتەی 29 لە خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق کران، پێشمەرگەی سلێمانی لە یاریگای خۆیدا لەگەڵ مەسافی یەکسان بوو، گازی باكووریش لە ئەلغەراف -ی بردەوە.
هەفتەی 29
یەكشەممە 11/5
*پ.سلێمانی2 × 2 ئەلمەسافی.
*گازی باكوور 2 × 1 ئەلغەراف.
لەم خولەدا، ئێستا یانەی موسڵ بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە 29 یاریی، یەكەمی ریزبەندییە، ئەمانەی بەغداش لە 29 یارییدا كە كردوونی، خاوەنی 52 خاڵەو دووەمی ریزبەندیی خولەكەیە، غەرافیش تەنیا یانەیە لەم دوو یانەیەوە نزیكترینە بەوەی ئەمیش لە 29 یاریی كە كردوونی، 49 خاڵی هەیە، جۆلانیش چوارەمەو 48 خاڵی هەیەو كازمییەش پێنجەمەو 47 خاڵی هەیە.
هەردوو تیپی یانەكانی پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باكوور، تەنیا دوو یانەی كوردستانن بەشداریی ئەم خولەدەكەن، سەبارەت بە پێشمەرگەی سلێمانی، ماوەیەكە ئەنجامەكانی روو لە باش بوونە، هەفتەی پێشووش لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا 1-1 لە گەڵ یانەی ناسرییە یەكسانبوو.
ئەم تیپە 10 هەفتە بوو كەوتبووە بازنەی داخراوی ئەنجامە خراپەكانی دۆڕاندن و یەكسان بوونەوە، بەڵام لە هەفتەی 25 و 26 و 27 ی یارییەكاندا، گەڕایەوە سەر سكەی بردنەوەكان و سێ یاریی یەك لەسەر یەكی بردەوە، یەكەمیان 5-1 لە یانەی مەیسان لە یاریگای خۆیدا، و دووەمیشیان 3-1 بوو لە نەوتی وەسەت لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا، سێیەمیشیان 1-0 بوو لە مەسافی باشوور لە یاریگای خۆیدا، لە هەفتەی 28 یشدا لەدەرەوەی یاریگای خۆیدا 1-1 لە گەڵ ناسرییە یەكسان بوو.
بەم ئەنجامانە، ئێستا پێشمەرگە هاتۆتە ناوەڕاستی لیستی ریزبەندیی یانەكان و لە پلەی دەیەمی ریزبەندیدایە:
-10 پ.سلێمانی (29 یاریی) (36 خاڵ).
-11 عەفەك (29 یاریی) (35 خاڵ).
-12 سەناعە (29 یاریی) (35 خاڵ).
-13 رومادی (29 یاریی) (34 خاڵ).
-14 ناسرییە (29 یاریی) (34 خاڵ).
-15 ئەلحوسەین (29 یاریی) (33 خاڵ).
-16 مەسافی (29 یاریی) (33 خاڵ).
-17 گازی باكوور (29 یاریی) (33 خاڵ).
-18 نەوتی وەسەت (29 یاریی) (29 خاڵ).
-19 ئیتیساڵات (29 یاریی) (29 خاڵ).
-20 سەناعات كارەبایی(29 یاریی) (14 خاڵ).
بەڵام تیپی یانەی گازی باكوور، هەرچەندە یاریی ئەم هەفتەیەی بردۆتەوە، ئەنجامەكانی بەگشتی باش نین، لە یاریگای عەفەك 1-2 بە عەفەك دۆڕاوە و ئێستا 17 یەمی ریزبەندییە و تەنیا 33 خاڵی هەیە، لەو 29 یارییەی كە تا ئێستا كردوونی، تەنیا 7 بردنەوەی هەیە، 11 یاریی یەكسان بووەو 11 یارییشی دۆڕاندووە.