لە پاڵەوانێتیی لەشجوانیی یانەکانی عیراقدا، کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، ڕێکەوت فازیل راهێنەری یانەی پێنجوێن، بە نمایشێکی تایبەت سەرنجی هەموانی راکێشا.
نمایشەکەی ئەوە بوو یاریزانێکی خاوەن پێداویستی تایبەت کە ناوی شکار عومەر بوو، هێنایە سەر ستەیج و شکار نمایشێکی وا جوانی کرد، حمید ناساری ڕاهێنەر و ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی ئێرانی ناچار کرد، میدالی ڕێزلێنان و ئاڵتونی (IFBB WAWAN CLASSIC) بە ڕێکەوت فازیل ببەخشێت وەك ڕاهێنەرێکی نموونەی و بەتوانا لەسەر ئاستی پاڵەوانێتیەکە.
بەو نمایشەی شکار عومەر، وزە و توانای رێکەوت دەرکەوت، لەبەر ئەوەی دروستکردن و ئامادەکردنی یاریزانێكی لەو جۆرە، ئەرکێکی قورس و دژوارە بۆ ڕاهێنەر، هەر بۆیە داوەرانی پاڵەوانێتیەکە و ئامادەبووان بە جۆش و خرۆشەوە ستایشی ڕێکەوت فازیل- یان کرد.
ژوان باقی