سۆرلۆس ناوی چووە مێژووی لالیگاوە

12:41 - 2025-05-13
وەرزش
17 جار خوێندراوەتەوە

ئەلیكسەندەر سۆرلۆس – ی یاریزانی نێودەوڵەتی نەرویجی، ساڵی 2024 لە یانەی ڤیاریاڵ- ەوە چووەتە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، تەمەنی 30 ساڵە، پێشتریش بۆ چەندین یانەی تر لەوانە (كریستاڵ پاڵاس و ترابزۆن سپۆر و لایبزیگ و ریاڵ سۆسیداد) و چەند یانەیەكی تر یاریی كردووە.
ئەم یاریزانە، سەرەتا 2013 تا 2015 لە نەرویج بۆ یانەكانی رۆسینبێرگ و بۆدۆگلیمیت یاریی كردووە، دواتر چۆتە دەرەوەی وڵاتەكەی، تا دواجار لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید گیرساوەتەوە، یاریی بۆ 11 یانە كردووە، كە دواترینیان ئەتلەتیكۆ مەریدە، لە هیچ یانەیەك لەو یانانە دووساڵ زیاتر نەماوەتەوە و دواتر چۆتە یانەیەكی تر.
لە یاریی ئەم هەفتەیەی یانەكەیدا (هەفتەی 35) كە بەرامبەر یانەی ریاڵ سۆسیداد بوو، یارییەكەش شەوی شەممەی رابردووكرا، مێژوویەكی زێڕینی بۆ خۆی و یانەكەی تۆمار كرد بەوەی:
*ئەتلەتیكۆ مەردید 4-0 لە ریاڵ سۆسیدادی بردەوە.
*هەرچوار گۆڵی بردنەوەكە سۆرلۆس كردنی واتە سوپەر هاتریكی كرد.
* یەكەم تا سێیەم گۆڵی سۆرلۆس لە 11 دەقیقەی سەرەتای یارییەكەدا و لە ماوەی تەنیا 3 دەقیقە و 57 سانیەدا (7، 10، 11) دا كردنی، بەمەش ئەم هاتریكەی سۆرلۆس بوو بە خێراترین هاتریك لە مێژووی لالیگادا و پێش هاتریكەكانی (مۆندۆ- 1941)(بیسیتی - 1929) كەوت كە ئەمان لە ماوەی 15 دەقیقەدا هاتریكیان كردبوو.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان