کازمی بەردی بناغەی بەگەڕخستنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵی دانا

01:39 - 2022-08-10
عیراق
393 جار خوێندراوەتەوە


بەردی بناغەی پڕۆژەی دووبارە بەگەڕخستنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ لە پارێزگای نەینەوا دانرا.

ئەمڕۆ لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی بەگەڕخستنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر (مستەفا کازمی - سەرۆک وەزیرانی عیراق)، رایگەیاند: ئەم پڕۆژەیە دەرفەتی زۆر لەچەندین بواری جیاجیا بۆ پارێزگای نەینەوا و دەوروبەری دەڕەخسێنێت بەتایبەت گواستنەوەی هاتوچۆکاران و کاڵا و شمەک.
وتیشی: هەوڵی زۆر گرنگ بۆ دووبارە بونیادنانەوەی پارێزگای نەینەوا هەیە و چاودێری سەرجەم هەوڵەکان دەکەین، لەپێناوی ئەوەی هاووڵاتیان ئەنجامەکانی دووبارە بونیادنانەوە لە ماوەیەکی دیاریکراودا ببیننەوە.

یادگار عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان