بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەسەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم و ئامادەبوونی جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیی ھەرێم کۆبوونەوە و گفتوگۆ لە بارەی دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ھەڵبژاردن کرا، دوابەدوای کۆبوونەوەکەش سەرۆکایەتی ھەرێم دەقی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە :
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/8/10 به سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى خاتوو جێنين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه كوردستانييه‌كان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له وته‌يه‌كدا سوپاسى خاتوو پلاسخارت و لايه‌نه سياسييه‌كانى كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى بانگهێشتى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و هيواى خواست لايه‌نه سياسييه‌كان بگه‌نه لێكگه‌يشتنێك بۆ دياريكردنى كاتى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان و جه‌ختى له گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و گوتی: دواکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن زیان به ناو و پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
لاى خۆيه‌وه خاتوو پلاسخارت وته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى گرنگيى گه‌يشتنى لايه‌نه‌كان به لێكگه‌يشتنێك له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن و دياريكردنى كاتى ئه‌نجامدانى كرده‌وه و هه‌موو پشتگيرييه‌كى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ به زووترين كات بگه‌نه ئه‌نجامێك، چونكه زۆر كات له‌به‌ر ده‌ستدا نييه.
پاش ئه‌وه‌ى به‌ڕێز مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕاپۆرتى ليژنه‌ى ڕاسپێردراوى سه‌رۆكايه‌تى بۆ پرسى هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش كرد، لايه‌نه سياسييه‌كانيش ڕا و بۆچوونيان له‌مباره‌يه‌وه خسته ڕوو و سوپاسى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامى كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانيان به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا.
له كۆتاييدا بڕيار درا سه‌ره‌تاى ئه‌يلوولى داهاتوو دوايين كۆبوونه‌وه بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ته‌واوى بابه‌ته‌كانى په‌يوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت، تا ئه‌وساش سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان، به‌هاوکاریی تیمی پسپۆڕی یونامی له گفتوگۆ و ئاماده‌كارى به‌رده‌وام ده‌بن.