لە سبەی شەممەوە لەئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی نوێی گەرم لە باکووری ئەفریقا و بەرزبوونەوەی پەستانی بەرگەھەوا، شەپۆلێکی گەرما ھەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە و پلەکانی گەرما 3 تا 5 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەکەش ساماڵ و روون ئەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-25کم/ک ئاراستەی با دەگۆرێت بۆ باکووری رۆژئاوا.
لە دوو سبەی یەکشەممەوە کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایە زیاتر ئەبێت و پلەی گەرمی بە رێژەی 4 تا 5 پلەی دیکە بەرزتر ئەبێت، لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بەرزترین پلەی گەرمی تا 38 بۆ 39 پلەی سەدی بەرزەبنەوە، لەناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگاکانی ناوەڕاست و رۆژئاوای عیراق تا 40 بۆ 42 پلە، پارێزگاکانی باشوور و باشووری رۆژھەڵاتی عیراق تا 45 بۆ 47 پلە.
ھەینی 16 ی ئایاری 2025 کاتژمێر 11:33 نیوەڕۆ
ئاراس جەبار