کاتی گەڕاندنەوەی تەرمی هونەرمەند محەمەد عەباس بەهرام بۆ کوردستان ئاشکرا دەکرێت

05:20 - 2025-05-16
کوردستان
58 جار خوێندراوەتەوە

تەرمی هونەرمەند محەمەد عەباس بەهرام رۆژی پێنجشەممە، 2025/5/22، لە ئوردنەوە دەگەڕێندرێتەوە.

نەریمان، هاوسەری هونەرمەندی کۆچکردوو، رایگەیاند کە تەرمەکە سەرەتا بەرەو کەرکوک دەگەڕێندرێتەوە، هاوکات هیوای خواستووە لە سلێمانی بەخاک بسپێردرێت.
ناوبراو سوپاسی هەموو خەڵکی کوردستانی کرد بۆ پەیامەکانیان و هاوخەمییان، هەروەها سوپاسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی کرد بۆ هاوکارییان لە گەڕاندنەوەی تەرمی هونەرمەند بۆ کوردستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان