ناوی 23 هەزار کەس بۆ وەرگرتنی زەوی دەگەڕێتەوە

02:54 - 2025-05-16
کوردستان
69 جار خوێندراوەتەوە

سەربەست مەولود، سەرۆکی لیژنەی وردبینی دابەشکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران، رایگەیاند ئەم هەفتەیە ناوی 10,800 پێشمەرگەی شایستە دوای وردبینی بۆ لیژنەکەیان گەراوەتەوە. هاوکات، ناوی 23,000 فەرمانبەر و خانەنشینی نوێی دیکەش بۆ هەمان مەبەست ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بەمەبەستی پەسەندکردنی کۆتایی.

راشیگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو،  ناوی ئەو 23,000 فەرمانبەر و خانەنشینەش بگەڕێتەوە، بۆئەوەی  رێکارەکانی پێدانی زەوی نیشتەجێبوون بۆ ئەوانیش دەستپێبکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان