بەڕێزان ئەنجومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەری دێرین، کاک بەهمەن حسێن
بۆ کۆچی دوایی کاک بەهمەن حسێن، بەرپرسی ئەنجومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و وەزیری پێشووتری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و گشت هاوڕێیانی دەکەین.
کاک بەهمەن یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دێرینەکانی کاروانی ڕزگاریخوازانەی کوردایەتی، چ لە شاخ و چ لەدوای راپەڕینەوە، لە کایەی حزبی و حکومیدا نموونەی کەسی دڵسۆز و ماندوونەناس بوو لەپێناوی خزمەتکردنی گەل و وڵاتدا، بۆیە هەمیشە جێگەدەست و ناوی بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
لەیەزدانی مەزن داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بەگشت لایەک ببەخشێت.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان