بەبێ ئەوەی وتارەکەی لە 34 هەمین لوتکەی عەرەبیدا پێشکەش بکات، تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر، پایتەختی عیراقی بەجێهێشت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی قەتەر، ئەمیری قەتەر کە سەرۆکایەتی وەفدی وڵاتەکەی دەکرد، کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق، کۆبوونەوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجام دراوە، بەڵام ئاژانسەکە هیچ هۆکارێکی بۆ رۆیشتنی تەمیم بن حەمەد ئال سانی نەخستووەتەڕو.