پێستێکی دەستکرد برینەکان ساڕێژ دەکات

01:47 - 2025-05-18
جیهان
38 جار خوێندراوەتەوە


ئا: دڵان سامان
زانایان لە زانکۆی کالیفۆرنیا (UCLA) ماددەیەکیان داهێناوە لە پێستی مرۆڤ دەچێت، بۆ چاککردنەوە و نوێکردنەوەی برینداریی پێست بەکاردەهێنرێت، تەنیا لەماوەی 12 سەعاتدا بە رێژەی 90٪ ئەو کارە دەکات و لە ماوەی 24 سەعاتدا بە تەواوەتی برینەکان ساڕێژ دەکات.
ئەم ماددەیە هاوشێوەی پێستی راستەقینە کاردەکات، بەڵام بە خێرایی خانەکانی پێست نوێدەکاتەوە، هەرچەندە ئەم داهێنانە هێشتا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە، بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێت شۆڕشێک لە بواری گرنگیدان و چاکبوونەوەی بریندا بەرپا بکات، بەجۆرێک چاکبوونەوە و ساڕێژبوونی خاوی برینەکان ببێت بە رابردوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان