خانمی یەکەم بەشداری ئاهەنگی رۆژی جیهانیی مۆزەخانە دەکات

07:06 - 2025-05-18
کوردستان
43 جار خوێندراوەتەوە

بەئامادەبوونی خانمی یەکەم خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری شاری سلێمانی لە مۆزەخانەی سلێمانی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مۆزەخانەوە  ئاهەنگێکی سازکرد.

وەک رێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانی خانمی یەکەم لە پاڵپشتیکردنی کاری مۆزەخانەکە و پاراستنی کۆکراوەی شوێنەوار و کەلەپوور، خەڵاتی یادگاریی پێبەخشرا کە بریتی بوو لە قەڵغانی مۆزەخانەکە کە دووەم گەورەترین مۆزەخانەیە لەسەر ئاستی عیراق. 

بەڕێوبەری شوێنەوار و کەلەپووری سلێمانی، هاشم حەمە عەبدوڵڵا لە وتارێکیدا جەختی لەسەر رۆڵی گرنگی مۆزەخانەکان کردەوە وەک دامەزراوەیەکی پەروەردەیی و کەلتووری کە ‌یارمەتیدەرە بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگاکان و کار دەکات بۆ پتەوکردنی ناسنامەی نیشتیمانی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری شارستانیەتی و رەنگدانەوەی پەیوەندی رابردوو بە ئێستا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان