پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری سلێمانی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ دیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ قۆناغی داهاتووی حوکمڕانی و گفتوگۆکان خستەڕوو.