ئەمڕۆ هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هەڤاڵانی کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ستایشی رۆڵی هەڤاڵانی کۆمکاری زیندانیانی سیاسیی (ی.ن.ک) کرد و کار و چالاکی رێکخراوەکەیان و خزمەتەکانیان بەهەڤاڵانی زیندانی سیاسی بەپێزانینەوە هەڵسەنگاند.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا، ئاماژەی بۆ تێکۆشان و خەباتی سەختی زیندانیانی سیاسی کرد و رایگەیاند، بەخۆڕاگریتان لە رۆژە سەختەکاندا لە زیندانەکانی بەعسدا بوونە نموونەی باڵای تێکۆشان.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی باسی لەوەکرد مێژوو شاهیدە هەر یەکێکتان داستانێکی گەورەتان هەیە لە خۆڕاگری و گیانبازیدا، تۆمارێکی پرشنگدارتان بۆ خۆتان و یەکێتی و کوردایەتی نووسیوەتەوە و وەک یەکێتی جێگای شانازیمانن.
هەڤاڵانی کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکان جەختیانکردەووە وەک چۆن لە رابردوودا خۆڕاگرانە لە زیندانەکاندا نموونەی باڵا بوون، بۆ ئەرکەکانی ئایندەی یەکێتی کەمتەرخەمی ناکەن.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی(ی.ن.ک)