״بەرهەمهێنانی گەنم (٪75) كەمبۆتەوە״

09:52 - 2022-08-11
ئابووری
795 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی دیالە ئاشكرایكردووە: بەهۆی كەمبارانی و وشكبوونی سەرچاوەكانی ئاوەوە، بەرهەمهێنانی گەنم بە رێژەی (٪75) پاشەكشەی كردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە: بەرهەمی گەنمی پارێزگاكەیان لە ساڵی رابردوودا 274 هەزار و 306 تۆن بووە، بەڵام لە وەرزی دروێنەی ئەمساڵدا، بۆ 61 هەزار و 672 تۆن دابەزیووە، ئەو دابەزینە زۆرەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بەرهەمی گەنمی دیالە بە رێژەی (٪75) دابەزیووە.
بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵی دیالە ئەوەشی خستۆتەڕوو: هۆكاری سەرەكی كەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم، بۆ وشكبوونی سەرچاوەكانی ئاو و كەمبارانی دەگەڕێتەوە.

# گەنم

بابەتە پەیوەندیدارەکان