چۆنێتی دابینکردنی نەوتی سپی تاوتوێ دەکرێت

09:54 - 2022-08-11
ئابووری
750 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم، تاوتوێی چۆنێتی دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان دەکات، وەزیری سامانە سروشتییەکانیش بە وەکالەت دەڵێت: «بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، چەند پێشنیازێک خراونەتەڕوو».
کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی وەزارەتەکەی کرد، بەمەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.
لەوبارەیەوە رایگەیاند: بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان، گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیاز و بۆچوونێک کرا و ئاماژەی بەوەشدا: پێداگیری کرا لەسەر کوالێتی بەنزین و داوایکرد، ئەو کەسانەی دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن، رێکاری یاساییان لەگەڵدا بکرێت.

#نەوت

بابەتە پەیوەندیدارەکان