به‌گوێره‌ی داتاكانی دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدانی عیراق، له ساڵی 2008ه‌وه تائێستا، رووفاتی 1700 شه‌هیدی كورد له گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا ده‌رهێنراون.
ئه‌م داتایه له‌لایه‌ن عه‌بدولئیلا نائلی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: فه‌رمانگه‌ی كاروبار و پاراستنی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان له ساڵی 2008ه‌وه تائێستا 30 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی له وڵات‌دا هه‌ڵداوه‌ته‌وه و رووفاتی هه‌زار و 700 شه‌هید له‌و گۆڕانه‌دا ده‌رهێنراون كه هه‌موویان كوردن.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، فه‌رمانگه‌كه كێشه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه له دیاریكردنی ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كان، چونكه زۆربه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان، یان كۆچی دواییان كردووه، یاخود گه‌شتیان كردووه، یان كۆچیان كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌ندێك كه‌سیش هه‌ن شوێنی نیشته‌جێبوونیان نازانرێت.
عه‌بدولئیلا نائلی باسی له‌وه‌كرد، دامه‌زراوه‌كه‌یان پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك بكاته‌وه له‌نێویاندا تایبه‌ت به كاروباری كورد بۆئه‌وه‌ی هاوئاهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له هه‌رێمی كوردستان.
كوردستانی نوێ