سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران کۆبوونەوە

11:01 - 2025-05-21
عیراق
49 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆمار و  سەرۆك وەزیران کۆبوونەوە و تاوتوێی بڕیار و راسپاردەكان و كاركردن بۆ جێبەجێكردنی ئامانجەكانی لووتکەی 34ی بەغدا، کرا.
دوێنێ سێشەممە، لە كۆشكی بەغدا، د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق کرد، لە دیدارەکەدا ستایشی هەوڵەكانی هەمووان كرا كە یارمەتیدەربوون بۆ سەركەوتنی لووتكەكە و دووپاتیش لە پێویستیی هەوڵی زیاتر و كاركردن كرا، بۆ ئەوەی عیراق رۆڵی سەرەكیی خۆی لە ناوچەكەدا بەدەست بهێنێتەوە لەڕێگەی هەوڵدان بۆ یەكخستنی هەڵوێستی عەرەبی لەبارەی ئەو پرسە گرنگانەی ناوچەكە و جیهان بەشێوەیەك كە ئاسایش و سەقامگیری  لە ناوچەكە پتەوتر بكات.
هەر لە دیدارەكەدا، باس لە پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان و هەڵوێستی عیراق  لەبارەیانەوە كرا، پێداچوونەوەش بەو هەوڵانەی دراون و رۆڵی عیراق لە بارەی پرسە ناوچەییەكان و دۆخی وڵات، كرا.
هاوكات جەختكرایەوە، لەگرنگیی پاراستنی سەقامگیری و پەرەپێدانی كەرتی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان بە شێوەیەك كە خواستەكانی گەلی عیراق بەدیبهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان