ئەمڕۆ چوارشەممە 21/5/2025، لەرۆژی جیهانی فرەچەشنی كەلتوری بۆ دیالۆگ و گەشەپێدان، لەماڵی وەفایی بۆ كتێب لە هەولێر، پانێڵێكی تایبەت بەناونیشانی (فرەیی هێز) بەڕێوەدەچێت.
لەوپانێڵەدا ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی رۆشنبیری و نوێنەرانی نەتەوە جیاوازەكان و پیاوانی ئایینی و توێژەر و ئەكادیمیست بەشداری تێدا دەكەن، هاوکات رۆژی 21ی ئایار لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە، بەرۆژی جیهانی فرەچەشنی كەلتوری بۆ دیالۆگ و گەشەپێدان دەستنیشانكراوە، بەئامانجی پەرەپێدانی تێگەیشتن و هۆشیاریی، لەمەڕ بایەخی فرەچەشنی كەلتوریی و هاندان بۆ دیالۆگ و پێكەوە ژیان.